بافل تالەبانی: بەگشتی ئاگاداری دۆسیەی نەوتین، بەرنامەی یەكێتی و پارتی بۆ حكومەت یەك بەرنامەیە
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام زۆر کات وەک ئۆپۆزسیۆنێک مامەڵەدەکات و تەنانەت لەمپەر دەخاتە بەردەم کارەکانی حکومەت و هاوسەرۆکی یەکێتیش رایدەگەیێنێت کە بەرنامەی یەكێتی و پارتی بۆ حكومەتیەك بەرنامەیە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاندووە کە لە ئێستادا پارێزگای کەرکووک بە حوکمی سەربازیبەڕێوەدەچێت و دوای هەڵبژاردنی عێراقیش هەوڵدەدەین پارێزگارێكی كورد لە كەركووك دابنێین.
هەروەها هاوسەرۆكی یەكێتیی رایگەیاندووە بەرنامەی یەكێتی و پارتی بۆ حكومەت یەك بەرنامەیە و مەكتەبی سیاسی دەنگی لەسەر داوە،تیمی یەكێتیش لەناو حكومەت سەرپشكن بۆ بڕیاردان و پێویست ناكات بگەڕێنەوە بۆ حیزب
هەروەها لە بارەی دووئیدارەی کە بەشێک لە سەرکردەکانی حزبەکەی هەوڵی بۆ دەدەن رایگەیاندووە ئێمە لەگەل فوو ئیدارەیی نین و ئەوهەموو خوێنەمان نەدا بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بكەینە دوو پارچە، لە بەرنامەی یەكێتیدا نییە، بەڵام دەبێ كێشەكانمان چارەسەر بكەین“.
بافڵ تاڵەبانی جەختدەکاتەوە لەوەی ” بەگشتی ئاگاداری دۆسیەی نەوتین، بەڵام چەند گرێبەستێك هەن ئاگاداریان نین، لەگەڵ پارتی لەبارەیئەوانە گفتوگۆ دەکەین“.