ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 30 ى 11 ى 2020 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە ، بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان و پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان دەکرێت.
هەروەها پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە و گفتوگۆی هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.