شەڕی ئێران و ئەمریكا كەی دەست پێدەكات
خواكوڕك
لەدواین لێدوانی دا سەرۆككۆماری ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی فۆكسی ئەمریكی گوتی دوای رێكەوتنی ئەتۆمییەكەوە ئێران زیاتر بێ پاكتر بووە، زیاتر بێ رێزی بەئەمریكا دەكات دەلێت ئێران یەكەم وڵاتی ناوچەكەیە كە پێشتوانی تیرۆری هەموو جیهان دەكات، رەخنەی تووندیشی لە رێكەوتنی ئەتۆمییەكە گرتەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنی 5ی 2ی 2017 رۆژی یەكشەممە بنیامین نتانیاهۆ پێش سەفەرەكەی بۆ بەریتانیا و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئۆرشەلیم رایگەیاند، حەزدەكەم جارێكی دیكە باسی دامەزراندنی بەرەیەكی یەكگرتوو دژی رەفتارە شەڕانگێزییەكانی ئێران بكەم كە دیسان دەستی پێكردووەتەوە جەخت بكەمەوە، بەتایبەتی ئێستا ئێران لە كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئەو بەهای پێشووتری نەماوە”.
پاش ئەوەی ئێران مووشەكی بالستیك تاقی كردەوە، كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا و جێگیری سەرۆكی ئەمریكا لەمەر تاقی كردنەوەی مووشەكی بالستیك لەلایان ئێران بە پێی راپۆرتی فرانس پرێس، مایك پێنس بە كەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمەریكی گوتووە: باشتر وایە ئێران بزانێت سەرۆككۆمارێكی نوێ لە ژووی هێلكەیی كۆشی سپییە و باشترە ئێران رادەی جدییەتی سەرۆككۆماری نوێ تاقی نەكاتەوە.