مستەفا کازمی داوایەك ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەهەردو وەزیری دارایی و پلاندانان کرد بەزوترین کات پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەستی وردبینیکردنیی و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی عێراق.

حەیدەر مەجید، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران عێراق داوای لەهەردوو وەزیری دارایی و پلاندانان کرد بەزوترین کات پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن، ئەوەش بەئامانجی وردبینیکردنی لەلایەن فەرمانگەی یاسایی و پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت و پەرلەمان جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە، بەتایبەت کەلەئێستادا سەدان پڕۆژەی تەواو نەکراو لەچاوەڕوانی خەرجکردنی بودجەدان و حکومەت خواستی ئەوەی هەیە کارکردن لەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەدا دەستپێبکاتەوە.

Back to top button