كۆمەڵی ئیسلامی لە بەغدا یەك ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە

لەمیانی سەردانێكی بۆ بەغدا سەركردەیەكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی داوا پارەی لە هادی عامری و حەكیم كردووە كە هاوكاریان بكەن و دۆخی دارایی كۆمەڵی ئیسلامی زۆر خراپە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” یەكێك لەسەركردە باڵاكانی كۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی سەردانێكی دا بۆ بەغدا داوایی لە هەریەكە لە هادی عامری و حەكیم كردووە كە هاوكاری دارایی بكەن چونكە دۆخی دارایان زۆر خراپە و ئەگەر ئەوها بەردەوام بێت ئەگەری ئەوە هەیە میدیاكانیان زیانی بەر بكەوێت”.

سەرچاوەیەك لە بەغدا بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، لەمیانی سەردانێكی سەركردەیەكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەغدا داوا لە هەریەك لە هادی عامری و حەكیم كراوە بۆ پاڵپشتی دارایی و پێدانی پارە لەبەرامبەر دا یەك ملیۆن دۆلار خراوتە سەر حیسابی سەركردە باڵا كەی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر ئەو پارەیە وەرگیراوە لە لقی بانكی فیدراڵی عێراق”.

Back to top button