دهۆك : پارتی دیموکراتی کوردستان سێ پۆستی بەرێوبەری ناحیە لە یەکگرتوو وەردەگرێتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك كۆببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر كاندیدی سێ بەڕێوەبەری ناحیە بدرێت.

فەھیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: “دوای ئەوەی رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی ھات، كۆمەڵێك پۆستیان لابوو و لێیان وەرگیرایەوە، لەوانە سێ بەڕێوەبەری ناحیە، كە پارێزگا ناوی كاندیدی ھەرسێ بەڕێوەبەری ناحیەی بۆ ئێمە رەوانە كردووە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەن كۆببێتەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت”.

عەبدوڵڵا زیاتر دەڵێ: “ئەو بەڕێوەبەرانەی ناحیە، بریتین لە بەڕێوەبەری ناحیەكانی دەركارێ و بامەڕنێ و روڤیا و رۆژی چوارشەممە دەنگیان لەسەر دەدەین”.

Back to top button