ئەو چەکەی زانا ئەتۆمییەکی ئێرانی پێکوژراوە ئیسرائیلی بووە

 

میدیا ئێرانییەکان ڕۆژی دووشەممە بڵاویان کردەوە ئەو چەکەی کە بۆ تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە زانای ناوکی دیاری ئێران بەکار هاتووە  لە ئیسرائیل دروست دەکرێت،

هاوکات تیڤی پرێس سەر بە ئێران کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەبێتەوە ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە

سەرچاوەیەک کە داوایکرد ناوی بڵاونەبکرێتەوە بە تەلەفزیۆنی ڕاگەیاندوە: “ئەو چەکەی لە شوێنی کردەوە تیرۆریستییەکە بە شکاوی جێماوە دوای چاک کردنەوەی دەرکەوتووە ، هەڵگری لۆگۆ و تایبەتمەندیپیشەسازی سەربازی ئیسرائیلە”

Back to top button