لە سنووری حاجی ئۆمەران دەست بە سەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر ، دەستگیر کردنی تاونبارێک بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت کە لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە نیازی بووە 2 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری “تلیاک ” بهێنێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە
بە پێی هەمان ڕاگەیاندراوە ، تاوانبارەکە بە ناوی ( م.ر.ع ) ویستوویەتی ئەو دوو کیلۆ تلیاکە بێنێتە ناو هەرێمی کوردستان و لە ناو ئاسنەواڵە و کەرەسەی ئۆتۆمبێلدا جێسازی بۆ کردبووە .
لە ئیستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 14 ی یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ، ڕاگیراوەو پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە ڕادەستی یاسا بکرێت