بۆیه‌كه‌مجار له‌ سلێمانی پۆستێك له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئالوگۆڕكرا

خواكوڕك

وا بڕیاربوو هه‌فته‌ی رابردوو پۆستی قایمقامی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا به‌پێی رێكه‌وتنی سیاسی نێوانیان ئالوگۆڕبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ گۆڕان یه‌ك لایه‌نه‌ ئالۆگۆڕی پۆسته‌كانی دواخست، ئه‌مڕۆش ته‌نها ئالوگۆڕه‌كه له‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 6\2\2017 پۆستی قایمقامی سلێمانی دوای دووساڵ له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ راده‌ستی یه‌كێتی كرا، له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌هه‌مان كات پۆستی قایمقامی هه‌له‌بجه‌ش راده‌ستی گۆڕان بكرابووایه‌، به‌ڵام یه‌كێتی به‌مه‌ رازی نه‌بوو.

به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێککەوتبوون کە ماوەی دوو ساڵ پۆستەکانی قایمقامی سلێمانی و هەڵەبجە لەنێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ بکەن، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌م ئالوگۆڕه‌ ته‌نها له‌ سلێمانی روویدا، ئه‌گه‌رچی هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ئه‌م ویسته‌ی یه‌كێتی، گۆڕان ئالوگۆڕه‌كه‌ی دواخست.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوی رابردوو به‌هۆی دانوستانه‌كان و رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زۆربه‌ی پۆسته‌كانی له‌ده‌ست داوه‌، پێشتر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر له‌ مانۆرێكی سیاسی نه‌یتوانی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگرێت، له‌ئێستاشدا گۆڕان قایمقامی سلێمانی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌شی پێ نه‌دراوه‌.

Back to top button