فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان هاوڕایی خۆی بۆ باسکردنی مووچە و بودجە دەردەبڕێت

 

پرسی کۆچی گەنجان لە پەرلەمانی کوردستان دوا خراو ، بە پێی داوای زۆرینەی فراکسیۆنەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە داوا دەکرێت پرسی مووچەو بودجە لە ئێستادا لە پەرلەمان گفتوگۆی لە سەر بکرێت .

ئەمڕۆ لە کاتێکدا کە بڕیار بوو لە دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەماندا باس لە هۆکاری کۆچی گەنجان و چەند بابەتێکی پەروەردەیی بکرێت ، ئەندام پەرلەمانتاران داوایان کرد ئەو پرسە ڕابگیرێت و پرسی بودجە و مووچە تاوتوێ بکرێت .

بەو مەبەستە هێمن  هەوارمی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەو داوایەی خستە دەنگدانەوەو بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا .

هەر لەمبارەوە  ئومێد خۆشنا و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان ڕایگەیاند ، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان هاوڕایی خۆی بۆ باسکردنی مووچە دەردەبرێت و داواش دەکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا لە پەرلەمان ئامادە بن و روونکردنەوە لە سەر دۆخی مووچەی فەرمانبەران بدەن

Back to top button