ئێران دەیەوێت تۆڵە بكاتەوە

 

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، هەر تاوان و کوشتن و کارێکی گەوجێنەر، بێ وەڵام بۆ گەلی ئێران نامێنی

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نیمچە فەرمی فارس ، حاتەمی گوتی ” تا کۆتایی بۆ دۆزینەوەی  تاوانباران دەگەڕێین و دادگاییان دەکەین ” .

ئەم گوتانەی حاتەمی دوای ئەوە هات کە ڕاگەیەنرا کە زانای ناوکی  ئێران موحسین فەخریزادە ڕۆژی هەینی بە تەقەی دۆشکە لەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکە کوژراوە کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت

 

Back to top button