پەکەکە لە شنگال دەکشێتەوە

 

بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ، ( پەکەکە ) ئەمڕۆ لە شنگال 7 بارەگای چۆڵ کردووە

لە دوا وادەی  حوکمەتی عێراقی  ولە دوای  هاتنی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ شنگال ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە دەستیان کردووە بە کشانەوەو چۆڵکردنی بارەگاکانیان .

ئەو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی ڕاشیگەیاندووە ، کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دایە کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و ئەمریکا واژوو کراوە .

لە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرسێک لایەندا هاتووە ، نابێت هیچ گرووپێکی چەکداری نایاسایی لە شنگال بوونی هەبێت بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بە دڵنیاییەوە بگەرێنەوە شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری

هەر لە چەند رۆژی ڕابردووش بە پێی فەرمانی وەزاری ئاڵاکانی حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شەقامەکان داگیران و وەک ئاڵای نافەرمی پێناسە کران لە شنگال

Back to top button