کەمدەرامەتەکان دەبنە خاوەنی شوقە

 

شوقە بە سەر کەمدەرانەتەکاندا دابەش دەکرێت و چەندین مەرج لە بەر چاو گیراوە بۆ ئە کەسانەی دەیانەێت ببنە خاوەن شوقە

گوتە بێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایدەگەیەنێت لە دوای ئەوەی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە سەر کەمدەرامەتەکانی قەلادزێ دا دابەش کران ، بڕیار دراوە لە ڕاپەرینیش هەمان پرۆژە بەرێوە بچێت و لە دوا رۆژیشدا لە هەموو کوردستان وەک پرۆسەیەک بەردەوام دەبێت .

لەمبارەوە مەریوان مەلاحەسەن گوتە بێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات “دوای تەوابوونیان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە قەلادزێ ئەو یەکانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دروست کرابوون بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی سنورەکە دابەش کران و بڕیارە لە قەزای ڕاپەڕینیش شوقە دابەش بکرێت و پڕۆژەی دروستکردنی شوقەکانی ڕاپەڕین کۆتاییی ھاتووە.”

هاوکات مەلاحەسەن روونکردەنەوە دەدات و دەڵێت : “لە قەزای زاخۆش پڕۆژەی دروستکردنی شوقە بۆ خەڵکی کەمدەرات قۆناغی باشی بڕیوە و بڕیارە لە ھەولێر و زۆربەی شار و شارۆچکەکان یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی لە ھەندێ ناوچە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە.”

لە کۆتاییشدا مەریوان مەلاحەسەن مەرجەدانی پێدانی شوقە بۆ ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە داواکاری لە ڕێگەی فۆرمەوە ئاراستە دەکەن و گوتی : “چەندین مەرج دیاری کراوە لە ڕێگەی پڕکردنی فۆڕمێکەوە لەوانەش بەشێکیان بۆ فەرمانبەرانی حکوومەت و ئەوانی دیکەش ئەو خێزانانە سوودمەند دەبن کە یەکەی نیشتەجێبوونیان نییە و داھاتیان سنووردارە، لە ڕێگەی ئیدارەی ھەر ناوچەیەک فۆڕم پڕ دەکرێتەوە.”

Back to top button