دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان دوا خرا ، بزانن هۆکار چییە ؟

 

بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ بە کاتی هەلێر ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 12 ی خۆی ئەنجام بدات ، بەڵام دانیشتنەکە دوا خرا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتۆتە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلامان بە نووسراوێک داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە ، شاندی دانووستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا لە دانیشتنی پەرلەماندا ئامادە بن بۆ ئەوەی پرسی مووچە وبودجە و شایستەداراییەکانی هەرێم قسەیان لە سەر بکرێت و تێیانگەیەنن حکومەتی ناوەندی عێراق کۆتا بڕیاری چ بووەو چ بکرێت بۆ ئەوەی هەرێم لەم دۆخە دەرباز بێت .

ئە داواکارییەش دوای ئەوە هات ، ئەندامانی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ ئەمڕۆ خوازیاری ئەوە بوون پرسی مووچەو بودچەی هەرێمی کوردستان پێش هەر تەوەر و بابەتێکی تر لە پەرلامان یەکلایی بکرێتەوە .

Back to top button