لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە پێدانی چەک بە داعش

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ، هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا تاوانبار دەکات بەوەی چەک  دەدەنە تیرۆریستانی داعش و هاوکارن لە کردەوە تیرۆریستییەکاندا لە عێراق .

ئەمڕۆ پەرلەمانتار محەممەد ڕەزا ئەندانی گوتی : ئەمریکا چەکی پیشکەوتووی داوەتە گرووپی تیرۆریست داعش  و یارمەتی داراییشیان دەکەن بۆیە ئەوان تا ئێستا توانایی کردەوەی تیرۆریستیان هەیە .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات چالاكی ڕوونی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی مەكحول، متەیبیجە و شوێنی تر هەن، لەم ناوچانەدا ئەو چەكانە بەكاردێنن كە ئەمریكا پێیداون، تا بە ئاسانی بتوانن هێرشە تیرۆریستییەكانیان ئەنجام بدەن

لە کۆتاییشدا گوتی : لە ناوچەی پاڵاوگەی نەوتی سینییە لە پارێزگاری سەلاحەددین دوێ شەو داعس هێرشی کردووە هێزەکانی ئاسایش وەک پێویست توانای بەرگریان نییەو ناتوانن ناوجەکە بپارێزن

Back to top button