هێڤیدار ئەحمەد چەند نهێنی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

لە نووسینێكی دا لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی هێڤیدار ئەحمەد ئەندام پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت”سەرەتا ئۆپۆزیسیۆن بۆ موزایەدە گوتییان دەبێت بابەتی مووچە باس بکرێت، کە بڕیاردرا مووچە ببێ بە بابەتی ئەمڕۆی پەرلەمان، ئۆپۆزیسیۆن ھەستان بە تێکدانی ھۆڵێ کۆبوونەوەکە و بەشێک لە یەکێتی لەگەڵیان بوون بۆ ئەوەی کۆبوونەوە نەکرێت واتە راست ناکەن و دژی ئەم خەڵکەن”.
هەروەها لە بابەتەكەدا هێڤیدار ئەحمەد دەشنووسێت”سەرەتا ئۆپۆزیسیۆن بۆ موزایەدە گوتییان دەبێت بابەتی مووچە باس بکرێت، کە بڕیاردرا مووچە ببێ بە بابەتی ئەمڕۆی پەرلەمان، ئۆپۆزیسیۆن ھەستان بە تێکدانی ھۆڵێ کۆبوونەوەکە و بەشێک لە یەکێتی لەگەڵیان بوون بۆ ئەوەی کۆبوونەوە نەکرێت واتە راست ناکەن و دژی ئەم خەڵکەن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكیهێناوه بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا (5) كه‌سن، له‌و ژماره‌یه (3) كه‌سیان سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، كه ئه‌وانیش، (قوباد تاڵه‌بانی، ئامانج ره‌حیم، دارا ره‌شید)ن و یه‌كێكیشیان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، كه هاوكات وه‌زیری داراییه و “ئاوات شێخ جه‌ناب”ه و ته‌نیا یه‌كێكیان پارتییه، كه ئه‌ویش، “ئومێد سه‌باح” سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شاندی دانووستان تا ئێستا (12) جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، بۆ پرسی مووچه، به‌ڵام هیچ رۆژێك نه‌مانبیستووه، سه‌رۆكی شانده‌كه “قوباد تاڵه‌بانی” بێت و بڵێت یه‌كێتی و گۆڕان ویستیان رێكبكه‌وین، به‌ڵام پارتی نه‌یهێشت و رێگر بوو له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره‌كانی، “هێڤیدار ئه‌حمه‌د”، نووسیویه‌تی: “ئاوات شێخ جه‌ناب” وه‌زیری داراییه و رۆژێك نه‌هاتووه بڵێت داهاتمان زۆره و سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارتی رێگه ناده‌ن مووچه دابه‌ش بكه‌ین، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، “هێڤیدار ئه‌حمه‌د” ده‌ڵێت: “لەم ھەرێمە راستە پارتی زۆرینەیە، بەڵام شەریکی ھەن لە حکومەت و پێکەوە بڕیاردەدەن. پارتی دووڕووی ناکات و لە بەرپرسیارێتیش راناکات و بە ئەخلاقەوە مامەڵە دەکات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌و په‌رله‌مانتارانه گرتووه و نووسیویه‌تی: “ئەمانە پێیەکیان لە حکومەتە و یەکێکیش ئۆپۆزیسیۆن. بەشەو لەگەڵ بەغدان و بە رۆژ لەگەڵ ھەرێمن، هه‌روه‌ها له باره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتییه‌وه نووسیویه‌تی: “ئەندامەکانی یەکێتی کە داوای مووچەیان دەکرد، خۆیان جورئەتییان نییە بەو ھەموو دزی و تاڵان و قاچاخچێتییەی لە باشماخ و پەروێزخان دەکرێ بڵێن کاکە نابێت بکرێت، كه‌چی بەشێکییان لە پەرلەمان داوای مووچەیان دەکرد! نەشمان بیستووە رۆژێک تیمی یەکێتی لە حکومەت بڵێن مووچە ھەیە و پارتی نایدات؟سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، “له په‌رله‌مانی كوردستان گۆڕان بووەتە دوو بەش، یەک دنیا پۆست و پلەیان ھەیە، ئەگەر بەو وەزعە رازی نین بۆ لە حکومەت ناکشێنەوە؟”.