راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانی لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

 

 

دواى ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ باره‌ی كۆچی گه‌نجان و له‌ دوای كۆتای هاتنی دانیشتنی په‌رله‌مان رایانگه‌یاند كه‌ نابێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بن، به‌ ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ میدیاكان هه‌لوێستیان ده‌ر بڕێوه‌و له‌ به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی گۆران رایده‌گه‌یێنێت ئه‌وه‌ رای فه‌رمی گۆڕان نیه‌.

بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت، هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه‌، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه‌ لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی بزوتنه‌وەکە ناكات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه‌ بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه‌ زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه‌ كه‌ وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه‌ نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات .

راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی

 

وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه‌، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه‌ لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.

هاوكات، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه‌ بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه‌ زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه‌ كه‌ وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه‌ نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات .

 

بزوتنەوەی گۆڕان ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٠

Back to top button