فراكسیۆنی پارتی ده‌بێت شاندی دانوستاندكاری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا بێته په‌رله‌مانی كوردستان و راستیه‌كان به خه‌لك بڵێن
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی پشێوی درووستكرا و رێگه نه‌درا كۆبوونه‌وه ته‌واو بكرێت و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش فراكسیۆنی پارتی داوا ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌بێت شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا بچێتە پەرلەمانی كوردستان و بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان بكات.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه پێویسته له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان شاندی دانوستاندنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێنه په‌ره‌له‌مانی كوردستان و راستی به خه‌لكی كوردستان بگه‌یێنێت.
هەرچەندە لە سەرەتای دانیشتنی پەرلەمان سەرۆکایەتی پەرلەمان رایگەیاند رۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی گفتوگۆی پرسی موچە ئەنجام دەدرێت، بەڵام پەرلەمانتاران پەسەندیان نەکرد. و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامنادرێت.