عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ كچێكی 22 ساڵی هاوسه‌رگیری چواره‌م ئه‌نجام ده‌دات

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوولاتی كوردستان له‌و په‌ڕی خراپیدایه‌ به‌ هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ و بڕینی بوده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا به‌رپرسێكی نزیك له‌ عه‌لی باپیر ئه‌مری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت ژنی چواره‌م بهێنێت.

كه‌سێكی نزیك له‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر به‌ نازی هاوسه‌رگیریه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ و ده‌یه‌وێت ژن بهێنێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چوه‌ته‌ داوای كچێك كه‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و قوتابی قۆناغی چواری زانسته‌ ئیسلامیه‌كانه‌.

رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌نووسێت ئێستا به‌ هه‌زاران گه‌نج له‌و وڵاته‌ هه‌ن ناتوانن ژن بهێنن و به‌ هۆی خراپی دۆخی داراییان ناتوانن ده‌زگیرانیان بگوزانه‌وه‌ له‌ كاتێكدا عه‌لی باپیر ژنی چواره‌م ده‌هێنێت، ده‌ی ئه‌گه‌ر عه‌لی باپیر گه‌نده‌ڵ نیه‌ با له‌ بری ژنی چواره‌م بۆخۆی بهێنێت پاره‌ی ژنهێنانه‌كه‌ی با بداته‌ یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌.

Back to top button