15 رۆژه له قه‌ندیل په‌كه‌كه دوو گه‌نجی رفاندوون و دایكی یه‌كێك له گیراوه‌كان ده‌ڵێت 15 رۆژه نه‌خه‌وتووم
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوونه هۆی نائارامی ناوچه‌كه‌یان و رێگری له ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌سان له ئێستادا زیاتر له 15 رۆژه دوو گه‌نجی سنوری بناری قه‌ندیل له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه رفێندراون و كه‌س و كاریان به‌دوای سۆراغی كوڕه‌كانیانه‌وه‌ن و په‌كه‌كه‌ش ئاماده‌نیه ئازادیان بكات.
ته‌نیا حاجی برای یه‌كێك له گیراوه‌كان به ناوی (توانا حاجی) رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا هۆكاری ده‌ستگیر كردنی براكه‌م نازانم، وه تا ئێستا نه ده‌زانین له كوێن و نه رێگه‌ش دراوه كه ئێمه بی بینین، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌زانین له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕێكی دیكه به ناوی قاره‌مان عه‌بدوللا رفێندراوه و مۆبایلیان لێ وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها دایكی یه‌كێك له رفێندراوه‌كانیش ده‌لێت كوڕه‌كه‌م زۆر بێ گوناحه و دووره له سیاسه‌ت، رۆژێك گوتیان هه‌ندێك چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی به‌دوا داهاتن بردیان له‌و رۆژه‌وه نه‌هاتۆته‌وه، 15 رۆژه كوڕه‌كه‌م گیراوه 15 رۆژه نه‌خه‌وتووم
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك په‌كه‌كه به هۆی به كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌كه‌كه ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی رفاندووه، كه گه‌نجه‌كان خه‌لكی گوندی پرده شاڵن كه دواهه‌مین گوندی بناری قه‌ندیله.