وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی تایبه‌ت به گه‌شتیاران ده‌ركرد و ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق دێنه هه‌رێم پێویست ناكات پشكنین ئه‌نجام بده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كه‌می كرد، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی تایبەت بە هاتوچۆی گەشتیاران لەڕێی فڕۆكەخانەكانەوە دەركرد، بكه تێیدا گۆڕانكاری لە بەشێك لە ڕێنماییەكانی پێشووی لەبارەی كۆرۆناوە كردووە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی راسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كردووه‌و له نووسراوه‌كه‌دا چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی له باره‌ی گه‌شتیاران خستۆته روو.
لەو نوسراوەدا كە بەرواری 26ی تشرینی دووەمی لەسەرە و ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، “ئەو گەشتیارانەی كە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەڕێی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم، پێویست ناكات پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن”.
هه‌روه‌ها وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان لە خاڵی دووەمی نوسراوەكەدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “هەڵگرتنی كەرەنتین لەسەر ئەو گەشتیارانەی كە هیچ نیشانەیەكیان نییە و بەركەوتەی كۆرۆنا نین بەپێی كۆتا پرۆتۆكۆلی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەڵام پێویستە چاودێریی خۆیان بكەن لە ڕۆژی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ و لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەك دەزگا تەندروستییەكان ئاگادار بكەنەوە، بەگوێرەی ڕێنماییەكان و پڕۆتۆكۆڵە تەندروستییە كارپێكراوەكانی هەرێم، بۆیە پێویست بە وەرگرتنی بەڵێننامە ناكات”.
وێنەی نوسراوەكەی تەندروستیی هەرێم..