ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ دزینی 9 ملیۆن دۆڵار تۆمه‌تباره‌

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بڕدرا، له‌و كاته‌وه‌ په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  و هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ مووچه‌كانیان له‌ به‌غدایه‌ له‌ هه‌وڵی هاندانی خه‌لكی كوردستانن دژ به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌ش وه‌زیرێكی پێشووی عێراق له‌ پشكی گۆڕان.

 

د. ده‌رباز محه‌مه‌د كه‌ ناوی دروستی خۆی (جاسم محه‌مه‌ده‌) وه‌زیری پێشووی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌، و به‌ پله‌ی وه‌زیری له‌ حكومه‌تی عێراق خانه‌نشینه‌ و له‌ مانگی رابردوو دوو مووچه‌ی وه‌رگرتووه‌، به‌ بێ گوێدانه‌ هه‌ستی مووچه‌ خۆرانی كوردستان له‌ هه‌وڵی موزایده‌ كردنه‌ به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

ده‌زگای میدیای خواكوڕك له‌و كاته‌ی كه‌ جاسم محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران بوو له‌ راپۆرتێكیدا چه‌ندین گه‌نده‌ڵی ئه‌و وه‌زیره‌ی ئاشكرا كرد، له‌ نێویدا یه‌كێك له‌ مه‌له‌فه‌كان بوو كه‌ 9 ملیۆن دۆلاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دزی بوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی برایه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئارام شێخ محمدی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوکاتەی ڕاسپارد کە سولحی بۆبکەن تا دواجار له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌وڵدرا كه‌ مه‌له‌فه‌كه‌ی دابخرێت و دواتریش داخرا.

 

Back to top button