فەرەنساش لە یەكێتی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە
خواكوڕك
كاندیدێكی سەرۆكایەتی فەرەنسا لە میانی بەرێوەچوونی كەمپینی هەڵبژاردنەكاندا رایگەیاند كە یەكێتی ئەوروپا شكەستی هێناوە و نەیتوانیوە بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات، بۆیە فەرەنسا لە یەكێتی ئەوروپا دەكشێتەوە”.
ماری لۆپێن سەرۆكی بەرەی نیشتمانی قەرەنسا و كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی فەرەنسا لە میانی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردن، دا رایگەیاند یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ئاسایش و خۆشگوزەرانی شكەستی هێناوە ئەمەش بۆ هەموو لایانەكان روون بۆتەوە، بۆیە پێویست ناكات چیتر فەرەنسا لەیەكێتی ئەوروپا دا مێنێتەوە”.
هەروەها ئەو كاندیدەی سەرۆكایەتی فەرەنسا دەشلێت ئەوروپا لەئێستادا ئاسایشی لەمەترسی دایە و كەس هەست بە ئاسوودەی ناكات، بەشێوەیەك دۆخی ئەوروپا خراپە كە ئاسایشی تێدا ناسەقامگیرە بۆیە فەرەنسا هەنگاو بۆچوونە دەرەوە لەیەكێتی ئەوروپا دەنێت”.