کاروانێکی سەربازی ئەمریکا بەرەو رۆژئاوای کوردستان جولەی پێکرا
دوای ئەوەی دوو هەفتە بەر لە ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ كاروانێكی دیکەی سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه بنكه سه‌ربازییه‌كانی كوردستانی سووریا.
بەپێی زانیاریەکان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونەتە بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له شاری حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری.
سەرچاوەی زانیاریەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه ە له كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و لۆجستی و سووته‌مه‌نی پێكهاتبوون.
پێشووتریش جه‌نه‌ڕال كوین كوپسی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ندی پاڵپشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیكه و بڕیاری كشانه‌وه‌یان له عێراق و ئه‌فغانستان هیچ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانیان له باكووری سووریاوه نییه.