کەشناسی پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌ 2/12/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

Back to top button