جۆ بایدن پەیوەندی بەسەرۆکی وڵاتان و سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەکات

لەیەکەم جوڵەی دیپلۆماسیدا بەئاڕاستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی ئیدارەکەی لەچوار ساڵی داهاتوودا، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەرۆک و سەرکردەی ژمارەیەک وڵات و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەکات.
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەلبێرتۆ فرناندیز، سەرۆکی ئەرجەنتین، کارلۆس ئەلفارادۆ سەرۆکی کۆستەریکا و ئوهورۆ کینیاتا، سەرۆکی کینیاوە کرد، نوسینگەی سەرۆکی ئەمریکا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئاشکرانەکردوە، تەنها رایگەیاندوە، بایدن سوپاسی پیرۆزبایی ئەو وڵاتانەی کردوە بەبۆنەی سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا.
لەلایەکی دیکەشەوە جۆ بایدن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەوڵەکانی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پرسەکانی کەش و هەوا و گۆڕانکارییەکانی ژینگە و پرسی کەمکردنەوەی ململانێکانیان تاوتوێ کردوە.
بایدن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسی لەوەکردوە، نیگەرانن لەو روداوەکانی ئەسیوپیا و شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە کە هاوڵاتیانی مەدەنی روبەڕوی مەترسی کردوەتەوە.
Back to top button