مووچه‌ و ژماره‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتارانی عێراق كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

له‌چوارچیوه‌ی یاسای بوجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017 مووچه‌ی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و گشت په‌رله‌مانتاران كه‌مده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی بۆیان ته‌رخان كراوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان مووچه‌ی هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 35 ملیۆن دیناره‌وه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 12 ملیۆن دینار و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیشی له‌ 100 پاسه‌وانه‌وه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 50 پاسه‌وان.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراق مووچه‌ی مانگانه‌یان له‌ 15 ملیۆن دیناره‌وه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 8.5 ملیۆن دینار كه‌مده‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیشیان له‌كۆی 25 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 16 په‌رله‌مانتار.

بووجه‌ی 2017 ته‌رخانكراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق بڕه‌كه‌ی 212.1 ملیار دیناره‌ كه‌ بڕی 180.2 ملیار دیناری ته‌نها بۆ مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران ته‌رخان كراوه‌، له‌كاتێك دا پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوو بڕیاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كان پێششنیار كردووه‌ له‌ ساڵانی رابردوو.

Back to top button