هەولێر: بەهۆی کێشەیەکی قەرزاریەوە کەسێک دەکوژرێت و دووکەسی تریش برینداربوون
درەنگانی شەوی رابردوو لەکۆمەڵگای تۆپزاوای شاری هەولێر شەرێک روودەدات لەئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و دوو کەسیی تریش بریندار دەبن یەکێک لە بریندارەکان تەندروستی ناجێگیرە.
هاوکات بەپێی زانیاریەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) کوژراوەکە ناوی نێچیرڤان چیچۆیە کوڕی فەرماندە عەقید چیچو هەرکیە.
سەرچاوەیەك بەدەزگای میدیایی خواکوڕكی ڕاگەفاند، ئەوکەسەی کە نێچیرڤانی کوشتووە قەرزاری نێچیرڤان بووە و لەوەوە کێشەكە دروست بووە لەبەردەم ماڵی قەرزاروكە شەڕەكە روویداوە.