لە زاویەکی دیکەوە …

ھیچ نەبێ بە قەدەر ئەو ئازادیەی کە لێرە ھەتانە بۆ تەپڵ لێدان، بەرگری لە قەوارەی ھەرێم بکەن.. خۆ لەو بەغدایەی کە ھاوحزب و ھاوفکرەکانتان شەیدابوون نەک توانای تەپڵ لیدان بەڵکو غیرەتی داواکردنی مافی دەنگدەرەکانیشتان نیە چ جای مافی نەتەوەکەتان..!!!

ئەو شەپۆلە پۆپۆلیستیەی ھەموو کایەکانی ژیانی ئێمەی داگیرکردوە، کارگەی بەرھەمھێنانی ئەکتەری سیاسی دووڕو و پەرلەمانتاری کەسایەتی دووفاقییە، خۆ ئەگەر ئەمڕۆ کامیڕای مۆبایلەکان نەبووایە بە دڵنیاییەوە ئەو ھەموو پاڵەوانە درۆزن و نمایشکارە ناشرینانەشمان نەدەبینی لە ژێر پەردەی داواکردنی مافی خەڵک..!!

چارەسەرکردنی کێشە و زاڵبوون بەسەر گرفتەکان و باشکردنی گوزەرانی خەڵک بە تەپڵ نا، بە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی چاکسازی و چەسپاندنی حوکمڕانی سەرتاسەری ھەرێم دێتە دی، کە ئێوە نایکەن.. بە ھەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بەغدا و دژبەرانی ھەرێمی کوردستان بەدی دێ، کە ئێوە نەک نایکەن، بەڵکو خۆتان تەسلیمی ئەوانکردووە و لە ژێر دروشمی جۆرا و جۆر یاری بە کەرامەت و میزاجی ھاوخوێن و ھاوزمانەکانتان دەکەن…!!

نووسین : عومەر بەکر

Back to top button