ئەمڕۆ دوو بەرپرسی باڵای بریتانیا سەردانی هەولێر دەکەن
هه‌ریه‌ك لە وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی بریتانیا به سه‌ردانێكی فەرمی دەگەنە هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا عێراقییەكان بڵاو كراوەتەوە، بڕیارە جێمس كلیڤرلی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، جێمس هیبی وەزیری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا بە سەردانێك لە بەغداوە بگەنە هەولێر و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە.
بەهاتنی ئەو وەزیرە بەریتانیانە گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی و ئابووری و سەربازییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا دەكرێت، لەگەڵ گفتوگۆ و پرسە ناوخۆییەكانی عێراق و پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دەخەنە بەرباس.
ئه‌و وه‌زیره بریتانیانه، هه‌ریه‌ك له پرسه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له لایه‌ك و پرسه ناوخۆییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خه‌نه به‌ر باس.