سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: بەو ھیوایەین رێككەوتنی دوو قۆڵی ببێتە بناغە بۆ رێككەوتنی پێنج قۆڵی
خواكوڕك
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌ر پێنج حزبه‌كه دروستیان كردووه و گۆڕانكارییەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه.
سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتین و ئومێد ده‌كه‌ن رێككەوتنی ئه‌وان ببێتە بناغە بۆ رێككەوتنی پێنج قۆڵی.
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له‌باره‌ی رۆڵی یه‌كگرتوو به كوردستان 24ـی راگه‌یاندووه هه‌وڵده‌ده‌ن یه‌كگرتوو رۆڵی هه‌بێت له لێكنزیك بوونه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه‌كان و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی سیاسی و نیشتمانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.