پەکەکە هەشت بارەگای رادەست بە هێزە عێراقیەکان دەکاتەوە
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هەشت بنكەی پەکەکە لە شنگال چۆڵكراون، كە دووانیان لە سەنتەری قەزاكەدایە و رادەستی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق كراون.
هەر بەپێی زانیارییەكان بنكەیەك لەناو ناحیەی سنونێ و پێنج بنكەش لە دەوروبەری شنگال و دەوروبەی ناحیەی سنونێ چۆڵكراون، بەڵام تائێستا هێزی عیراقی نەچونەتە ناو ئەو بنكانەوە.
بڕیاربوو هەفتەی رابردوو لە شنگال دەست بە ئۆپەراسیونێكی هاوبەشی سوپای عیراق و پۆلیسی فیدراڵ بكرێت، بەڵام ئوپەراسیۆنەكە ماوەی چەند رۆژێك راگیرا و دەرفەتێك بە هێزەكانی دەرەوەی حكومەتی فیدراڵ درا بۆئەوەی شنگال چۆڵ بكەن یاخود چەكەكانیان دابنێن، نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئەو وادەیە كۆتاییدێت.