لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەست بە سەرچەندین کیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیاندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت ، ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر توانیویانە دەست بە سەر زیتر لە 6 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگرن کە ئامانجیان لەناردنە دەرەوەی ئەو ماددە هۆشبەرەوە بوو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ لەلایەن كارمەندانی ئاسایشی فڕپكەخانەی نێودەولەتی ھەولێر  6 كیلۆ و 400 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دەستی بەسەردا گیرا  كە لەناو دوو رایەخی دانیشتن و ماكسیەكی ئافرەتان شاردرابووەوە، بە نیاز بوون  لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکەن

 

 

Back to top button