تیمی سەربازی  ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگە لێکتێگەیشتنێک واژوو دەکەن

 

لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی ئەڵمانیا  واژوو کرا .

واژوو کردنی لێکتێگەیشتنەکە بە ئامادە بوونی عه‌مید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و كۆڵۆنێڵ نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان ئەنجام درا

لە گەڵ واژوو کردنی ئەم ڕێککەوتنە عه‌مید روکن هەژار عومەر، سوپاسی تیمی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و (سەنتەری زمان)ی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه

هاوکات تیمی سەربازی ئەڵمانیا بەڵینی دا بە بەردەوامی هاوکاری سەربازی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێت

لە کۆتاییدا دووولایەن بەردەوامی پێوەندییەکانیان بە گرنگ زانی بە لەبەر چاوگرتنی ڕەوتی دیپلۆماسی و سەربازی جیهانی و ناوچەیی

Back to top button