عەلی عەونی : تەپڵ لێدەرەکان لە بەغدا مووچەی خەڵکی دەبڕن و لێرەش سینگیان دەردەپەڕینن
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە ئاژاوەکانی دوێنێی پەرلەمان تەپڵ لیدەرەکان دەکات و دەڵێت ، ئەوان لە بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستان دەبڕن و لێرش بوونەتە سینگ شێری پشت ماکەر .
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : بە تەپڵ لێدان و جنێو ، حکومەتداری ناکرێت و کردەوەکان پێوەری چۆنیەتی بەرێوەبەری وڵاتن ، بۆیەش ئەوان بۆ ئەوەی بڵێن هەیین تەپڵ لێدەدەن .
عەونی لەو لێدوانەدا یەکێتی و گۆڕان دەخاتە ژێر پرسیارەوەو دەڵێت ئەوان بەشدارن لە حکومەتدا و پێویستە بەرپرسیارەی هەڵبگرن ، ناکرێت وەک ( ک ) ناوجۆگە لە حکومەتیش بن و ئۆپۆزیسیۆنیش بن ، بۆیەش دەبوو دەست لە حکومەت بکێشنەوە بۆ ارتی بەجێ بێڵن چونکە کردەوەی گۆڕان و یەکێتی لای خەڵک کەشف بووە .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ئەوان پێیان وایە بەمجۆرە شانۆکارییە خەڵک زیاتر لێیان تێدەگات بەڵام وەک سەۆکی حکومەت پێشتر لە پەرلەمان ئاماژەی پێکردووە ، خەڵک ئەوانیشی دیوەو ئێمەشی دیوە ، بۆیەش ئەوەی دەیکەن موزایەدەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ، ئەوە لە کاتێکدایە هیچ رەخنەیەکیان لە بەغدا نییەو تەنها کوردستان دەبینن ، وا دیارە کەوچکیان پێیە بەڵام نازانن شایی و زەماوەندەکە لە کوێیە .
عەونی لە کۆتاییدا کارو کردای تەپڵ لێدەرو موزایەدەچییەکان بە بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی وڵات ناودەبات و دەڵێت دەبێت گەل پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی بکات و هەر ئەو میللەتەش لە داهاتوودا وڵامی گورچوبڕیان دەداتەوە .