قەرەجەکان قەبوڵی ناکەن لە لایەن تەپڵ لیدەرانی پەرلەمانەوە سووکایەتیان پێبکرێت
سەنتەری رۆشنبیری قەرج لە داواکارییەک دا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ڕای گشتی کردووە ، قسەکانی کازم فاروق ، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە ئیهانە دەزانێت کە گوتوویەتی ( خۆزگە سەگ و قەرەج بام نەک کورد ) .
هەر بەم بۆنەوە سەنتەری رۆشنبیری قەرەج داوا دەکات ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن بکات چونکە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی زیاتر لە 16 هەزار قەرەج .
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، کازم فاروق دەبێت بزانێت قەرەجەکان خاوەن کەلتوور و ڕەسەنایەتی خۆیانن و هیچ جیاوازییەکیان لە گەڵ هاووڵاتیانی تردا نییەو ناسنامەی عێراقی و کودستانیان هەیە .