حزبەكەی كاكە حمەش داوایی یاسایی لەسەر نەوشێروان مستەفا تۆمار دەكەن
خواكوڕك
پاش ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەرێگای پارێزەرەكانیەوە، داوایی یاسایی لەسەر محەمەدی حاجی محمود تۆمار كرد، گەنجانی حزبی سیۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانیش داوا لە حزبەكەیان دەكەن كە پارێزەری حزبەكەیان راسپێردرێت، بۆ تۆمار كردنی داوایی یاسایی لەسەر نەوشێروان مستەفا رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان سەرچاوەیەكیش لە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەلێت زەختی زۆری گەنجانی حزبمان لەسەر لەسەر تۆمار كردنی داوای یاسایی لەسەر نەوشێروان مستەفا”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە گەنجانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەبەرامبەر ئەو بێ رێزیانەی كە بەرامبەر رێبەری حزبەكەیان دەكرێت داوا دەكەن نەوشێروان مستەفا بدرێتە دادگا و دەلێن، لە نێوان لێدوانهكهی كاكه حهمه و جنێو و سووكاتيیەكانی مالیكیدا، گۆڕان بۆچی بهوهی كاكه حهمه ئیستفزاز بوون و گرژ بوون؟ بهڵام به جنێوهكهی مالیكی موویهك له لهشی زهبهلاحتان نهجووڵا؟ مهگهر لە بەرە ئەوە نییە کە قسەکەی کاکە حەمە هەقە بۆیە ڕەقە؟ جنێوەکەی مالیکیش بە حیسابی ئێوە شەڕە لەگەڵ بارزانیدا و ئێوە هەقتان بە سەرەوە نییە، دڵنیاین پاساوێکیش هەیە بۆ بێدەنگبوون لە مالیکی.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە گەنجانی ئەو حزبە لەرێگای بەیاننامەیەك كە لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كرایەوە داوا لە حزبەكەیان دەكەن كە داوایی یاسایی لەسەر نەوشێروان مستەفا تۆمار بكەن بۆ ئەوەی راپێچی بەردەم دادگا بكرێت بەتۆمەتی گوشتنی پێشمەرگە و كادیرانی حزبەكەیان كە ئێستاش بەڵگەی روون لەدەستیانە”.