دوا بڕیار لە سەر دەستپێکردنەوەی خوێندن درا

 

لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد

جوتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاند : “ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى لیژنەى باڵای بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا ، تاوتوێ بارودۆخەکەمان  کرد و بڕیارماندا کە راگرتنى دەوامى خویندن لە ناوەندەکانى پەروەردە بەردەوام دەبێت تا ٧ی١ی٢٠٢١، دواى ئەوە کۆبوونەوەى دیکەى ئەو لیژنەیە بەڕێوە دەچێت و بڕیاری دیکە دەدرێت”.

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات مەترسی لە سەر لە دەستچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نییە چونکە وەزارەتی پەروەردە رێکاری گونجاوی بۆ گرتۆتە بەر .

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانیش گوتی : “بەم زووانە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران ئەنجام دەدەین لەبارەى مووچە و لەوێ بڕیارى دابەشکردنى مووچە دەدرێت، هاوکاتیش وەڤدى حکومەتى هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا”.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە لە هەوڵی دابینکردنی ڤاکسینەکەدان و کاریشیان بۆ کردووە

Back to top button