هاوپه‌یمانی شیعی داوا له بارزانی ده‌كات كه‌سێك بۆ وه‌زیری دارایی ده‌ستنیشان بكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/fgvbjhnkm.jpg)
خواكوڕك
دوای سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان، عه‌مار حه‌كیم داوای له مه‌سعود بارزانی كردووه كه‌سێك بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ستنیشان بكات.
به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به شاندی هاوپه‌یمانی شیعی و عه‌مار حه‌كیم نه‌داوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێ بڕوایی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌غدا.
پێشتر وشیار زێباری کاندیدی پارتی دیموکراتیی کوردستان، پۆستی وەزیری دارایی عێراقی وەرگرت، دواتر له‌رێگه‌ی رێكه‌وتنێكی لیسته‌كه‌ی مالكی له‌په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان و یه‌كێتی و چه‌ند لایه‌نێكیتر، پۆسته‌كه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه.
له ئێستادا پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه و حكومه‌تی عێراق چه‌ند جارێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ داوای له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێكی جددی به‌غدا نه‌دراوه‌ته‌وه.