بەحرەینیش لەگەڵ ئیسرائیل ھاوڕایە

 

عەبدوللەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی سێشەممە جەختی لەسەر پێویستیی بە سزاگەیاندنی چالاکییە ناسەقامگیرەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە .

ئەلزەیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەک بەشێک لە دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا، ڕایگەیاند، کە دامەزراندنی پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین، بناغەکانی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا، بۆ مسۆگەرکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ناوچەکە”

ئەو کاربەدەستەی بەحرەین ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دووبارە دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەسەر بنەمای هاوکاری

Back to top button