دایكێك كچه‌كه‌م دوای رفاندنی ویستی رابكات له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ گولـله‌ بارانكرا

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌ رێگای گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌وڵی رفاندنی منداڵانی دا، سه‌دان منداڵی له‌ پارچه‌كانی كوردستان رفاندووه‌و ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ هه‌ولی راكردنیش ده‌ده‌ن له‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌  به‌ كوشتن سزا ده‌درێن و دایكی یه‌كێك له‌ كچه‌ رفێندراوه‌كانیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ كچه‌كه‌ دوای رفاندنی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌ژاكی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ولی رفاندنی داوه‌و كوشتوویانه‌

مەریەم خدری، دایکی ئەسرین محه‌مه‌د ئه‌و كچه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كوژرا رایگه‌یاندووه‌، کە ئەسرین لە ساڵی 2005 لەدایک بووە و چەکدارانی پژاک لە تەمەنی 13 ساڵیدا رفاندیان و دوای دوو ساڵیش، کچەکەی ویستوویەتی هەڵبێت و لە رێزەكانی پەکەکە رزگاری بێ، بەڵام چەکدارانی پەكەكە رێگرییان لێکردووە و کوشتوویانە.

دایكی ئه‌سرین محه‌مه‌د راشیگەیاندووە، کە وەک کوردێک ”خزمەتێی زۆر“ی پەکەکە و پژاکی کردووە، بەڵام ئەوان لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی ئەودا، کچەکەی ئەویان رفاند و دواتر کوشتیان.

دایکی ئەسرین ئاماژەی بەوەش داوە، کە چەندین جار سەردانی بنکەکانی پەکەکەی کردووە و داوای کچەکەی کردووەتەوە، بەڵام پەکەکە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە. پاشان كچەكەی ویستوویەتی رابكات و لە لایەن پەكەكەوە كوژراوە.

 

 

Back to top button