پارتی سنوری بۆ یەكێتی دیاری كرد
بەگوێرەی زانیاریەكان پارتی هۆشداری داوەتە یەكێتی لەئەگەری بەردەوام بوون لەسەر ئەو مزایەداتانەی كە لەناو پەرلەمان و لەمیدیاكان بەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیكەن”.
لەو بارەیەوە ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی رایگەیاندووە، پارتی هۆشداریەكی داوە بە گۆڕان و یەكێتی لەمەڕ ئەو مزایەداتانەی كەبەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەیكەن”.
هەردوای پشێوی نانەوەی ناو پەرلەمانی كوردستان و لێدانی تەپل بە مێزەكانی ناو پەرلەمان، پارتی هۆشداریەكی تووندی داوە بەیەكێتی و گۆڕان لەمەڕ ئەو مزایەداتانەی بەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیكەن.
بەشێك لە فراكسیۆنی یەكێتی كەسەر بە باڵێكی ناو یەكێتی دوێنی بەشداریان كرد لە تەپل لێدانی ناو پەرلەمان و لەمیدیاكانیشدا مزایەدە بەسەر حكومەتەوە دەكەن، پارتیش هۆشداریەكی داوە لەمەڕ ئەو پشێویەی لەناو پەرلەماندا روویدا و بەگوێرەی زانیاریەكان پارتی لە هۆشداریەكەدا گوتوویەتی ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن لە مزایەدات بەسەر حكومەتەوە، ئەوە پێداچونەوە بە رێكەوتنەكانمان دەكەینەوە”.
لە ئێستادا بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك فشارێكی زۆر لەسەر پارتیە كە نابێت چیتر رەچاوی دۆخی ناوەخۆ بەتەنیا بكات، ئەو مزایەداتانە بە پێداچوونەوە بە حكومەت چارەسەر بكات، ئیتر رووی راستی ئەو هەموو گەندەڵ و رێگریەی لەبەردەم حكومەت و قاچاخچیەتی باشماغ و پەروێز خان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات”.