لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ یەكێتی ئێوە داهاتەكان رادەستی حكومەت بكەن ئینجا قسە لەسەر مووچە بكەن
لەدانیشتنێكدا ئەمرۆ لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەرجەستەكردنی پرسی لامەركەزی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەڤدی یەكێتی لەبارەی پرسی لامەركەزی وەڤدی یەكێتی ویستوویانە بابەتەكە بەلارێدا ببەن و باسیان لەمووچە كردووە، لەبەرامبەر دا لێژنەكە پێی راگەیاندوون كە ئێوە قاچاخچیەتی لە سنورەكان رابگرن و داهاتەكانی سنوری دەسەڵاتیان رادەست بكەن ئینجا باسی مووچە و مزایەداتی سیاسی لەسەر مووچە بكەن”.
هەر لە دانووستاندنەكەدا یەكێتی داوایی كردووە كە یەكێك لە خاڵەكانی رێكەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەوەیە خزمەتگوزاریەكان ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان بگرێتەوە، بەڵام لێژنەكە پێی راگەیاندوون بەگوێرەی داهات ناوچەكان ئاوەدان دەبێتەوە بۆیە پێویستە داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتكردنی خەڵك بێت نەك بۆ بەرپرسی حزبی بێت”.
بەهۆی ئەوەی یەكێتی لەناوەخۆیدا دوو باڵە دانووستاندن لەگەڵ بالێك بۆ بالێكی تر جیاوازی لە بۆچوون هەیە، ئەوەش وای كردووە كە خەڵكی كوردستان سەری سورماوە لەم دوو گواتاریەی ناو یەكێتی لە ئاستی حكومەتدا.