گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق: دەبێت ھەموو ھێزە نایاساییەکان لە شنگال بچنە دەرەوە

 

 

لە درێژەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەرکەوتوویی ھەنگاوەکان دەردەبڕێ و ئاماژە بە پێشکەوتنی ھەنگاوە ئەرێنیەکانی ئاسایکردنەوەی دۆخی قەزای شنگال دەکات.

لیوا تەحسین خەفاجی  گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگەیاند، “ئەمڕۆ بەرھەمی ئەو رێککەوتنە دەچنینەوە کە لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژوو کراوە”.

تەحسین خەفاجی گوتیشی، “ئێستا رۆژی کرداری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە و ھیچ گرووپێکی چەکداریش لەنێو شارۆچکەکەدا نییە، تەنانەت نووسینگە رێگە نەپێدراوە سیاسی و حزبییەکان لێرە نەماون”.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق جەختیشی کردەوە کە، “دەبێت ھەموو ھێزە نایاساییەکان لە شنگال بچنە دەرەوە”.

 

Back to top button