مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌كات

 

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئەیاد عەللاوی دەکات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە د.ئەیاد عەللاوی کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ( ائتلاف الوطنية ) کرد بۆ کۆچی دوایی ( سوعاد) ی خوشکی.

 

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

.

Back to top button