مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌ی 4 ساڵ مووچه‌ی پاسه‌وانێكی خۆی خواردووه دادگاش بڕیاری دا ده‌بێت مووچه‌كان بۆ پاسه‌وانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه
دو‌ای ئه‌وه‌ی هیمداد عه‌زیز كه یه‌كێك بووه له پاسه‌وانه‌كانی مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی له په‌رله‌مانی عێراق دو‌ای ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی ده‌خورێت و چه‌ند مووچه‌یه‌كیشی به نیوه‌چلی له لایه‌ن سه‌لیم شوشكه‌یی پێده‌درێت، داوای یاسای له‌سه‌ر سه‌لیم شوشكه‌ی تۆمار كرد و ئه‌مڕۆ دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی سكالاكار بڕیاری دا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌پشتی به‌ستووه به چه‌ند بەڵگە نامەیەكی ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمانی عێراق، مەلا سەلیم شوشكەیی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، بەفەرمی لە رۆژی 6/9/2014وە ناوی(هیمداد عزیز قادر)ی وەكو پاسەوانی تایبەتی خۆی لە پەرلەمانی عێراق دامەزراندووە، بەڵام ھەتا مانگی یەكی ساڵی 2018 هیچ بڕە موچەیەكی پێنەداوە.
له به‌دوا داچوونێكی كه‌یسه‌كه‌ش خواكوڕك زانیویه‌تی كه مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌ی تا مانگی حه‌وتی ساڵی 2018 لەبری (915) هەزار دینار كە موچەی فەرمی پاسەوانی پەرلەمانتارە، مانگانە تەنیا (600 هەزار)دیناری داوە بە پاسەوانەکەی، واتە هەر مانگێك بڕی (315 هەزار)دیناری لە هیمداد بڕیووە.
دو‌ای خوێندنه‌وه بۆ كه‌یسه‌كه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی دادگای ھەولێر لە بەرژەوەنی سكاڵاكار (ھیمداد عەزیز قادر) بڕیاری كۆتایی دەركرد، بەپێی بڕیاری دادگاش دەبێ مامۆستا سەلیم مافی تەواو بۆ ھیمداد بگەڕێنێتەوە.