كیم جۆن ئۆنگ ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆنا كه‌ دروستكراوی وڵاتی چینه‌ به‌كارهێنا

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی چین رایگه‌یاند كه‌ ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆنایان دروست كردووه‌و له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی كۆتایدایه‌ و چه‌ند وڵاتێكیش داوایانكردووه‌ دوای كۆتایهاتنی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یان بگات، به‌ پێی زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان، چین پێكووته‌ی دژی كۆرۆنای قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی به‌خشوه‌ته‌ “كیم جۆن ئۆنگ”سه‌رۆكی كۆریای باكوور.

“هاری كازیانیس” پسپۆڕ له‌ كاروباری كۆریای باكوور له‌ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی “ناشناڵ ئینته‌رست” له‌ واشتنۆن  به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ : “خێزانی كیم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای كۆریای باكوور، پێكووته‌ی چینیان دژی كۆرۆنا وه‌رگرتووه‌”.

ئه‌و پسپۆره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ روون نییه‌ كام له‌و كۆمپانیایانه‌ ئه‌و پێكووته‌یان داوه‌ته‌ خێزانی “كیم”، كه‌ نازانرێ ئه‌و پێكووته‌یه‌ تا چه‌ند سه‌لامه‌ته‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره‌ ئه‌مریكه‌راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ، “كیم جۆن ئۆن و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی دیكه‌ له‌ خێزانه‌كه‌ی، له‌ (3) یان (4) هه‌فته‌ی رابردوودا، پێكووته‌ی دژی كۆرۆنایان له‌ حكومه‌تی چین وه‌رگرتووه‌”.

لای خۆشه‌وه‌ جۆی جۆنگ هون  پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان زانیاریه‌كانی ئه‌و پسپۆره‌ ئه‌مریكیه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیش له‌سه‌ر پێكووته‌كه‌ی چین درابێت، هیچ ده‌رمانێكی نموونه‌ی نییه‌، “كیم” ئه‌و مه‌ترسییه‌ تاقیناكاته‌وه‌، له‌كاتێكدا ژماره‌كی زۆر په‌ناگه‌ی شاراوه‌ هه‌یه‌”.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز

 

Back to top button