گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: ده‌بێت پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، قوتی هاوولاتیانی كرده كارتێكی فشار بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، ده‌بێت پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه.
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و داوایكردووه پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021) دواخستووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوتەبێژی حكومەت عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، داواشیكردووه، پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه و لایه‌نی مرۆیی له‌به‌رچاوبگیرێت و نابێت كێشه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كان كاریگه‌ری له سەر بژێوی رۆژانه‌ی خه‌ڵك بكات”