ئیداره‌ی تره‌مپ ئێران دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌مان سیاسه‌تی ئۆباما ناگرنه‌به‌ر

خواكوڕك

یاریدەدەرێكی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ئێران بزانێت ئیداره‌یه‌كی نوێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و زۆر جیاوازه‌ له‌ ئیداره‌ی پێشوو، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران.

سیبستیان گورکا یاریدەدەری جێگری دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئێران رۆلێكی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ تیرۆر و ناسه‌قامگیریه‌كانی ناوچه‌كه‌، ده‌بێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا تێبگات.

یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه‌ و ئێراندا نیه‌، ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران ده‌یكات جێگای قبوڵكردن نیه‌ و ئاگاداریشن تاقیكرنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی به‌ پاڵپشتی كێ ده‌كات.

Back to top button