مسته‌فا قه‌ره‌سو: با شنگاڵ سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت گرنگ نیه كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات
دواى ئه‌وه ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شنگاڵ كشاونه‌ته‌وه‌و تا ئێستا هه‌شت بارەگایان به ته‌واوه‌تی چۆلكردووه، به‌رپرسێكی په‌كه‌كه رایده‌گه‌یێنێت با شنگاڵ سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت گرنگ نیه كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات.
مستەفا قەرەسو، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كوما جڤاكێن كوردستان كەجەكە له لێدوانێكی میدیاییدا به(مەدیا ھابەر) راگه‌یاندووه” ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزه‌كانی یه‌به‌شه به ته‌واوه‌تی له شنگاڵ كشاونه‌ته‌وه‌و به‌ڵام هێشتان سورین له سه‌ر خۆسەری شنگاڵ و گوتومانه گرنگ شنگال سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات گرنگ نیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنسه‌ی بەڕێوەبەری كوما جڤاكێن كوردستان كەجەكە راشیگه‌یاندووه: ئەگەر ئێزدیەك خۆبەڕێوەبەری و خۆسەری ئه‌و فۆڕمه‌ی حوكمڕانی په‌كه‌كه‌ی نەوێت، ئەوا ئێزدیەكی راستەقینە نیە، وه ئەگەر عێراق خۆسه‌ریەكه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین قبول بكات ئەوا عێراق گەورە دەبێت، سیماكەشی دەگۆڕێت”.